سامان به‌رزنجی: پێویسته رێکاره‌کانی خۆپارێزی توندوتۆڵ‌تر بکرێت
ئادار 30, 2020 07:50 Asia/Tehran
وه‌زیری ته‌ندروستیی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، دکتۆر سامان به‌رزنجی رایگه‌یاند، هەموو هەڵسەنگاندنەکان وا دەخوازێت رێکارەکان توندوتۆڵ و زیاتر بکرێت بۆ نەهێشتنی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ.
سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستیی ھەرێمی کوردستان وێڕای سوپاسکردنی هاووڵاتیان بۆ ئارامی و مانه‌وه‌یان له ماڵه‌وه و سوپاسکردنی هەموو لایەنە پەیوەندارەکان، گوتیشی: تکایە با تەندروستی هاووڵاتیان لەپێش هەر کارێکی تر بێت.
ناوبراو دووپاتیشیکرده‌وه، بە پابەندبوونمان بە مانەوە لە ماڵ و دوورکەوتنەوە لە بەرکەوتنی یەکتر ھەرێمی کوردستان لە کارەسات بپارێزین.