ئادار 30, 2020 16:21 Asia/Tehran
  • ڕایەڵەی تەلەفیزیۆنی ڕووداو ڕاپۆرتی دا: گوێزرانەوەی  شەڕئامێری ئامیری سەربازی لە بنکەی

کەناڵی تەلە فیزیۆنی ڕووداو ڕاپۆرتی دا کە سەربازانی ئەمریکایی دوای چوونە دەر لە بنکەی سەربازی " kیەک " لە کەرکووک دەگوێزرێنەوە بۆ هەولێر.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، لەماوەی ڕۆژەکانی ڕابردوو ماڵپەڕی هەواڵی بەغداد ئەلیەوم ڕاپۆرتی دا کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژە داعش بە ڕێبەرایەتی ئەمریکا کەلە ژێر ناوی هێزە فەرمانبەریەتی هاوبەش-ی هەڵمەتی ورەی پاوەجیی چالاکی دەکات، بە دەرکردنی بەیان نامەیەک ڕایگەیاندووە لە ڕی وڕەسمی ڕادەسکرانی بەشی ژێر کۆنترۆڵی هاوپەیمانی لە بنکەی ئاسمانی " kیەک" لە ١٥ کیلومێتری باکووری ڕۆژئاوای شاری بەر کێشەی کەرکووک لە باکووری عێراق بۆ هێزە ئاسایشتیەکانی ئەم وڵاتە دوێنێ یەکشەممە بەڕێوە چووە. لەم بارەوە هەواڵنێری کەناڵی تەلەفیزیۆنی ڕووداو ڕاپۆرتی دا لە بریارە کەرەسە وئامێری سەربازی بنکەی " ک  یەک" لە لایەن سەربازانی ئەمریکاییەوە بگوێزرێتەوە بۆ هەولێر . بە پێی هەواڵی ڕووداو ، هێز گەلێک کە لە بنکەی سەربازی قائیم چوونەتە دەر گوێزراونەتەوە بۆ عەین ئەسەد وهێزەکانی ئەلقیارەیش بۆ هەولێربەڵام هێشتا دیار نیە ٣٠٠ سەربازێک کە لە بنکەی سەربا زی "kیەک " ی کەرکووک دابوونە بۆ کۆێی گوێزراونەتەوە، بەڵام زانیاری گەلێک لە دەس دایە کەئەم هێزانە دەگوێزرێنەوە بۆ سلێمانی .