ئادار 30, 2020 16:37 Asia/Tehran
  • ژماری توشبووان بە کۆرۆنا لە هەرێـمی کوردستان گەیشتە ١٤٢ حاڵەت

وەزاڕەتی تەندروستی ودەرمانی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند کە چواردە حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم ناس کراوە وژوماری توشبووان گەیشتووەتە ١٤٢کەس.

وەزاڕەتی تەندروستی ودەرمانی هەرێمی کوردستان لە دوایین ئاگاداری نامەی خۆی لە بارەی دۆخی پەرەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا کوویدی ١٩ لە هەرێم ڕایگەیاند کە چواردە حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایروس لە پارێزگەی سلێمانی ناس کراون . بە پێی ئەم ئاگاداری نامەیە حاڵەتی نوێی توشبوون بە  کۆرۆنا هەشت ژن وشەش پیاوی دانیشتووی سلێمانی وپێنجوینن کە حەوت کەسیان بە هۆی پێوەندی لەگەڵ توشبووانی پێشوو توشی نەخۆشی بوونە ودووکەس لە توشبوانیش هیچ جۆرە سەفەرێکی دەرەکیان نەبووە ولەگەڵ توشبووانیش هیچ پێوەندیەکیان نەبووە. لە کۆی ١٤٢ کەسی توشبوو بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستانی عێراق هەتا ئێستاکە ٥٥ کەس چاکبوونەتەوەو دوو کەسیش مردوون .