ئادار 30, 2020 16:38 Asia/Tehran
  • جێگری سەرۆک پەرلەمانی عێراق دانی دوو مانگ موچە بە کارمەندانی هەرێمی کوردستانی ڕەد کردەوە

جێگری سەرۆک پەرلەمانی عێڕاق ویڕای ڕەدکرانی هەواڵەکانی هاوپێوەند بە دانی دوو مانگ موچەی کارمەندانی هەرێمی کوردستان لە لایەن بەغدا وە لە ماوەی حەوتەکانی ڕابردوو وتی: عێراق توشی قەیرانی ئابووری بووە وتوانایی دانی موچەی بە کارمەندەکانی نیە.

لە ماوەی ڕۆژەکانی ڕابردوو نەدانی موچەی کارمەندان وموچە بگیرانی هەرێمی کوردستان لە لایەن دەوڵەتی هەرێمەوە بووە بە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕین وشڵەژاوی لە حاڵێکدا کە دەوڵەت پیداگری دەکات ، دانی موچە بە هۆی قەیرانی کۆرۆنا ، داخرانی سەرانسەری لە عێراق وەرنەگرتنی بودجە لە لایەن دەوڵەتی ناوەندی وەدوا کەوتووە ، بڕیک لە نوێنەرانی کوردی پەرلەمانی عێراق ڕایانگەیاندووە کە بەغدا، لەماوەی ٢٣ ڕۆژ موچەی دوومانگی کارمەندانی هەرێمی بە دەوڵەت داوە. بەشیر حەداد جێگری سەرۆک پەرلەمانی عێراق وەها مەسەلەیەکی ڕەد کردەوە وڕایگەیاند کە بەغدا توانایی دانی بودجەی موچەی دوومانگ کارمەندەکانی هەرێمی ، لە ماوەی سێ حەوتە دا نیە. لە بەیان نامەی بەشیر حەداد دا لەم بارەوە هاتوە عێراق توشی قەیران بووە وپێویستی بە یارمەتی هەیە ولە وەها دۆخێکدا زۆر نائاوەزمەندانەیە کە بۆترێی دەوڵەتی ناوەندی لەماوەی یەک مانگ ، بودجەی موچەی دوومانگ کارمەندان وموچە بگیرانی هەرێمی داوە. ناوبراو ڕایگەیاندووە کە عێڕاق لە حاڵی ئێستاکەدا توانایی  ئیدارە کاروباری خۆی نەبووە ولە بودجەی نائاسایی بۆ ئیدارەی کاروباری وڵات ودانی موچەی کارمەندانی عێراقی کەڵک وەردەگرێت ولە وەها دۆخێکدا توانایی دانی پاش کاتی دیاری کراوی موچە بە هەرێم ویا دانی بودجەی موچەی دوو مانگ لە ماوەی ٢٣ ڕۆژی نیە ووەها هەواڵێک بێ پایە وبنەڕەتە. جێگری سەرۆک پەرلەمانی عێراق هەروەها وتی کە دانی موچەی دوو مانگی ئەم دواییە بە هۆی پشودانی  سەرانسەری لە عێراق  ودۆخی ئێستاکە، دوا کەوتووە.