شێوازی دەستکاری کردنی مووچەی فەرمانبەران گەیشتە دەست حیزبەکان
داواجار شێوازی دەستکاری کردنی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن حکومەتەوە درایە حزبەکان و بڕیارە لەناوەراستی ئەم مانگە بڕیاری دەستکاریکردنی بکاتە بواری جێبەجێ کردنەوە.
بەگوێرەی زانیارییانەی لەسەرچاوەیەکی ئاگادارەوە، شێوازی دەستکاریکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن حکومەتەوە رەوانەی حزبەکانی بەشدار لە حکومەتی هەرێم کراوە، وا بڕیاریشە تا ناوەراستی ئەم مانگە موچەی فەرمانبەران دەستکاریبکرێت. ئەوسەرچاوەیە دووپاتی کردەوە کە وردەکاریی شێوازی دەستکاریکردنی مووچە لەلایەن حکومەتەوە جگە لەپارتی دراوەتە یەکێتی و گۆڕان.
پارتی ده‌ترسێت له‌کاتی ڕاگه‌یاندنی ده‌ستکاریکردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران که حکومه‌ت ناوی ناوه "ڕێکخستنه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران" له‌سنوری ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی و گۆڕان ناڕه‌زایه‌تی دروستببێت، به‌تایبه‌ت له‌دوای کۆتایهاتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ و ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی خوێندن، ئه‌گه‌ر ده‌ستکاریکردنی موچه له‌سودی مامۆستایان نه‌بێت ئه‌وا بڕیاری بایکۆت هاوشێوه‌ی ساڵانی ڕابردوو بدرێت، بۆیه پارتی ده‌یه‌وێت حزبه‌کانی به‌شدار له حکومه‌ت به‌کاربهێنێت بۆئه‌وه‌ی ڕۆڵیان هه‌بێت له بێده‌نگکردنی لایه‌نگر و ئه‌ندامه‌کانیان. هاوکات پارتی جه‌ختیکردوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، ئه‌گه‌ر هه‌ر گۆڕانکارییه‌ک له موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ڕووبدات، نابێت گۆڕانکارییه‌که ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران هه‌بێت و ده‌وامیان که‌مبکرێته‌وه. لای خۆشیەوە میران محەمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وەکو سەرکردایەتی نوێی یەکێتی بە هەموو شێوەیەک پاشەکەوتکردنی مووچە رەتدەکەینەوە.