ئادار 31, 2020 17:47 Asia/Tehran
  • وەزیری تەندرۆستی هەرێم : 81 لە سەدی تووشبووان بە کرۆنا لە هەرێمی کوردستان بە بێ نیشانەی نەخوشین

وەزیری تەندروستی و دەرمانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ژوماری تووشبووان بە ڤایروسی کرونا لە هەرێم گەیشتووەتە 161 حاڵەت و 81 لە سەدی تووشبووان بە بێ نیشانەی نەخوشین .

سامان بەرزەنجی  وەزیر یتەندروستی  و دەرمانی  هەرێمی کوردستان  ڕایگەیاند  کە 11 حاڵەتی  نوێ  تووشبوون بە  ڤایروسی کرونا لە پارێزگای سلێمانی  ناسێندراون و ژوماری   تووشبووان   لە هەرێمی کوردستان  گەیشتووەتە  161 حاڵەت  و لەو ژومارەیە  7  حاڵەت  لە هەولێر و 50  حاڵەتیش  لە سلێمانیە  چاکبوونەتەوە  . وەزیری  تەندروستی  هەرێم  وتیشی  کە 81  لە سەدی تووشبووان  بە کرونا  لە هەرێم بە بێ  نیشانەی  نەخوشینن و بە ئەنجامدانی  تاقیکاری  و تستی کرونا  تووشبوونی  ئەوان    دیاری  کراوە  . تا ئێستا    دوو  حاڵەتی  گیان لەدەس دان بە هوی  کروناوە  لە هەرێم  تومار کراوە .