قوباد تاڵه‌بانی: حکومه‌تی هه‌رێم درێغی ناکات له دابینکردنی پێداویستییه ته‌ندروستییه‌کان
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی فه‌رمانگه حکومییه‌کانی پارێزگای سلێمانیی کرد و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی، قایمقامیه‌ت، شاره‌وانی و کۆمپانیای پایۆنیری به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمان له‌و پارێزگایه، هه‌وڵه‌کانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کۆرۆنای تاوتوێ کرد.
جێگری سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم له کۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ ئومێد سه‌باح، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی و به‌رپرسانی که‌رتی ته‌ندروستی ئه‌و پارێزگایه، رۆڵی کارمه‌ندانی ته‌ندروستی له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کۆرۆنا به‌رز نرخاند.
هاوکات دووپاتی کرده‌وه، حکومه‌تی هه‌رێم درێغی ناکات له دابینکردنی پێداویستییه ته‌ندروستییه‌کان بەپێی توانا و داواشی لێکردن، تا زاڵبوونی ته‌واو به‌سه‌ر په‌تای کۆرۆنادا به‌هه‌مان گیانی ئێستا به‌رده‌وامبن.
دواتر قوباد تاڵه‌بانی سه‌ردانی کارگه‌ی ده‌رمانسازی پایۆنیری کرد که وه‌ک یه‌که‌م کارگه له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو عێراق پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمانه‌کانی هایدرۆکسی کلۆرۆکوین و ئه‌زیسرۆما‌یسنی ده‌ستپێکردووه، که لەئێستادا وه‌ک یەکێک لە چاره‌سه‌رەکان بۆ تووشبووانی کۆرۆنای نوێ به‌کارده‌هێنرێن.
هه‌روه‌ها پشتگیری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی بۆ دووپات کردنه‌وه و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواستن.
له کۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ قایمقامی سلێمانی و ئەندامانی ژووری ئۆپەراسیۆن داوای لێ کردن، بەردەوام بن لە بەجێهێنانی ئەو ئەرکانەی پێویستن بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان.