نیسان 06, 2020 08:41 Asia/Tehran
  • توندبوونی رێوشوێنە تایبەتەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێم

بە دوای بەرزبوونەوەی ئاماری تووشبوان بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان رێوشوێنی حکومەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشیە و دانانی هاوێرکردنی گشتیی توند بووە .

بە پێی راپۆرتی میدیاکانی هەرێمی کوردستان ، رۆژی یەکشەممە بە ناسرانی حاڵەتێکی نوێی تووشبوون بە ڤایرووسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان ، ئاماری تووشبوان گەیشتە 233 حاڵەت و حکومەت بە راگەیاندنی ئەوەی کە پێبەند نەبوون بە یاساکانی قەدەغەی هاتوچۆ و کەرەنتینە لە لایەن هەندێ لە شارومەندانی هەرێم ، هۆکاری بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایروسەکە بووە و هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش ، رێگا دەگرن لە هەر چەشنە هاتوچۆیەک لە نێو شارەکانی هەرێم .

 کاربەدەستانی حکومەتی هەرێم لەسەر ئەم بنەمایە و بە ئاماژە بەوەی کە ئامادەبوونی شارومەندان لە ڕێوڕەسمەکانی پرسە ، هۆکاری بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایروسی کۆرۆنا بووە و بۆ وێنە بە هۆی بەشداری کردنی خەڵک لە پرسەیەکدا تا ئێستا بووەتە هۆی تووشبوونی 32 کەس لە گەڕەکێکی هەولێر ، جەختیان کردووەتەوە بەڕێوەچوونی هەرچەشنە کۆبوونەوە یان ڕێوڕەسمی پرسە رووبەڕووی هەڵسوکەوتی توندی پۆلیس و هێزەکانی ئاسایش دەبێتەوە .

 وەزیری تەندروستیی هەرێم لەم بارەوە وشداری داوە چاوەڕوانی دەکرێ کەسانێکی دیکە بە هۆی لەبەرچاو نەگرتنیی رێنوماییەکان لە رۆژانی داهاتوودا کۆرۆنا بگرن .