نیسان 06, 2020 17:36 Asia/Tehran
  • تۆمارکرانی چل و یه ک حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆناڤایرۆس لە هەرێمی کوردستانی عێراق

ژماری تووشبووان بە کۆرۆناڤایرۆس لە هەرێمی کوردستانی عێراق کت و پڕ هەڵکشانێکی بەرچاوی بەخۆوە بینی و بە ئاشکرابوونی چل و یەک حاڵەتی نوێ لە ڕۆژێکدا، ئاماری تووشبووان گەیشتە دووسەت وحەفتاو حەوت کەس.

ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی تەندروستی و دەرمانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە چل و یەک حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆناڤایرۆس(کۆڤید-١٩) لە شاری هەولێر تۆمارکراوە. کەسانی تووشبوو بریتین لە؛ حەڤدە ژن، پانزە پیاو و نۆ منداڵ کە تەمەنی جۆراوجۆریشیان هەیە.

هەروەها ئاماژە کراوە زۆربەی تووشبووەکان دانیشتووی چەند گەڕەکێکی شاری هەولێرن کە لەبەر ئامادەبوون لە دوو کۆڕی پرسەو سەرەخۆشی تووشی ئەو پەتایە بوون و دوو کەسیش لە تووشبووان لە سەفەری دەرەوە گەڕاونەوە بۆ هەرێم.