سامان به‌رزنجی: ره‌وشه‌که مه‌ترسیداره
سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ئه‌و تووشبووانه‌ی کۆرۆنای به‌سه‌ر کرده‌وه، که له نه‌خۆشخانه‌ی "رزگاری" شاری هه‌ولێر داخیل کراوون و له نزیکه‌وه له ره‌وشی ته‌ندرووستیانی کۆڵییه‌وه.
سه‌ردانه‌که‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی حکومه‌تی هه‌رێم بۆ نه‌خۆشخانه‌که، دوای ئه‌وه دێت، یه‌کێک له تووشبووه‌کانی کۆرۆنا له‌و نه‌خۆشخانه‌یه گرته‌یه‌کی ڤیدیۆیی له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بڵاو کردبووه‌وه و تێیدا باسی له‌وه کردبوو، له ره‌وشێکی خراپدان و لێیان ناپرسێته‌وه و ژینگه‌ی مانه‌وه‌یان له نه‌خۆشخانه‌که گونجاو و به گوێره‌ی پێوه‌ره ته‌ندروستییه‌کان نییه.
دوای به سه‌رکردنه‌وه‌که، وه‌زیری ته‌ندروستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له باره‌ی ته‌ندروستی ئه‌و تووشبوانه‌وه وتی: "ره‌وشیان جێگیره. هەروەها جەختیشی کرد: لای ئێمه گرنگترین شت خۆپارێزی و کۆنترۆڵ کردنه. به‌داخه‌وه ره‌وشه‌که مه‌ترسیدار بووه. حاڵه‌تی ون هه‌یه، واته حاڵه‌ت هه‌یه سه‌رچاوه‌که‌ی دیار نییه. ته‌نیا له هه‌ولێر و ئه‌مڕۆ له 10 گه‌ڕه‌ک و 2 گوند و ناحییه‌ک و قه‌زایه‌ک حاڵه‌ت هه‌بووه. ترسناکییه‌کی دیکه‌ش ئه‌وه‌یه ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته 277 حاڵه‌ت. ئه‌وانه‌ی له نه‌خۆشخانه ماون به‌رکه‌وته‌ی دیکه‌یان هه‌بووه.
سامان بەرزەنجی روونیشی کرده‌وه، ئه‌گه‌ر هاووڵاتی هاوکار بێت و له ماڵ نه‌یه‌ته ده‌ره‌وه، ئەوە خۆی که‌ره‌نتینه‌یه. له 48 کاتژمێری رابردوو زۆر به سه‌رکه‌وتوویی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ جێبه‌جێ کرا. ئالیه‌تی باش دانراوون بۆ دابین کردنی پێداویستییه‌کانی رۆژانه. خۆشبه‌ختانه تیمه‌کان به‌رده‌وامن له دۆزینه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌کان. بۆیه تا ژماره‌ی پشکنینه‌کان زیاتر بێت باشتره.