نێچیرڤان بارزانی: پابه‌ندبوونی هاووڵاتیان ئه‌نجامی باشی هه‌بووه
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ناوخۆ و ته‌ندروستی، پارێزگارانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆک و هه‌ڵه‌بجه و سه‌رپه‌رشتیارانی هه‌ردوو ئیداری گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین، به‌دواداچوونی بۆ دوایین پێشهاته‌کانی په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنا کرد.
ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له په‌یوه‌ندییه‌که‌دا له‌گه‌ڵ لایه‌نه به‌رپرسه‌کان، دوایین پێشهاته‌کانی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنا و ڕێکاره‌کانی حکوومه‌ت و لایه‌نه په‌یونداره‌کانی بۆ ڕێگری‌کردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری په‌تاکه تاوتوێکردو له دۆخی پارێزگاکان و هه‌ردوو سنووری گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین و به‌ڕێوه‌چوونی کاره‌کان و پێداویستی و که‌موکورییه‌کان و کاریگه‌ریی ده‌رهاویشته و لێکه‌وته‌کانی په‌تاکه‌ی له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتییانی هه‌رێمی کوردستانی پرسییه‌وه.
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سوپاس و ده‌ستخۆشی له هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ته‌ندروستی و پارێزگا و ئیداره‌کان و یه‌که کارگێڕییه‌کان و پزیشکان و کارمه‌ندانی ته‌ندروستی و پێشمه‌رگه و ئاسایش و ته‌واوی هێزه‌کانی ناوخۆ و کارمه‌ندانی ده‌روازه سنوورییه‌کان و فڕۆکه‌خانه‌کان و هه‌موو ئه‌وانه کرد که له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تاکه‌دا به‌شدارن و هه‌موو هه‌وڵێک بۆ کۆنترۆڵکردنی ده‌ده‌ن.
سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها سوپاسی هاووڵاتییانی کرد که پابه‌ندی ڕێنماییه‌کانن بۆ خۆپاراستن و داوای کرد هه‌مووان تا ئه‌وپه‌ڕی به‌رده‌وام بن له پابه‌ندی و هاوکاریی هه‌وڵه‌کانی حکوومه‌ت بکه‌ن بۆ ڕێگری‌کردن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری په‌تاکه، دووپاتیشی کرده‌وه که ڕێکارو ڕێنماییه‌کان و پابه‌ندیی هاووڵاتیان تائێستا ئه‌نجامی باشی به‌ده‌سته‌وه داوه‌و هیوای خواست به هاوکاریی هه‌موو لایه‌ک ئه‌م دۆخه سه‌خته‌ش تێپه‌ڕێنرێت.