May 24, 2020 08:10 Asia/Tehran
  • داخرانی رێگەی ٢٠٠ گوندی هەولێر بە هۆی بۆردومانی تورکیا

دوای بۆردومانی ناوچەی برادۆستی هەرێمی کوردستان لە لایەن سوپای تورکیاوە، رێگەی هاتوچۆی ٢٠٠ گوندی پارێزگای هەولێر داخرا.

 

بە  پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، ماڵپەڕی هەواڵی ڕۆژنیوز دوێنێ (شەممە) لە ڕاپۆرتێکدا باسی  داخرانی رێگەی هاتوچۆی ٢٠٠ گوندی پارێزگای هەولێری کرد دوای بۆردومانی ناوچەی برادۆستی هەرێمی کوردستان لە لایەن سوپای تورکیاوە .

بە گوێرەی ئەو هەواڵە لە دوا کاتژمێرەکانی شەوی ڕابردوودا سوپای تورکیا هێرشی ئاسمانی کردۆتە سەر ناوچەی برادۆست و پردی سەر رێگەی کاوێرت کە شوێنی پەیوەندی نێوان دەشتی هیرەت بۆ خواکورک و ناوچەی سەیوانە کراوەتە ئامانج.

هەروەها سەرچاوە خۆجێیەکان لە بۆردومانی گوندی مەسیحی نشینی هیزانکی لە ناوچەی نەهیڵی لە ئامێدی و چیای کورەژا لە شیلادزێی سەر بە پارێزگای دهۆک لە لایەن فرۆکەکانی تورکیاوە هەواڵیان داوە.

ئەو هێرشانە بوونەتە هۆی زیانی زۆر بۆ ژینگەی گیایی، کێڵگە و زەویی کشتوکاڵی ئەو ناوچانە و ئاگرکەوتنەوە لە مەودای ٢٠٠ کیلۆمەتری ناوچە گوندییەکان.