May 27, 2020 19:49 Asia/Tehran
  • ھێرشی دووبارەی فڕۆکەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق

شه‌وی رابردوو ئۆتۆمبێلێکی په‌که‌که‌ له‌ ‌گوندى سه‌فره‌ى قه‌زای ماوه‌تی سه‌ربه‌ پارێزگای سلێمانی له‌لایه‌ن سوپای تورکیاوه‌ کرایه‌ ئامانج و به‌هۆیه‌وه‌ پێنج چه‌کدارى په‌که‌که‌ گیانیان له‌ده‌ست دا و نه‌خۆشخانه‌ى گونده‌که‌ و مالێک زیانیان به‌ر که‌وت.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ھەرێمی کوردستانی عێراق، کاتژمێر یانزەو چل خوله‌کی شه‌وی رابردو فڕۆکه‌یه‌کی شەڕکەری تورکیا له‌ گوندی سه‌فره‌ بۆردومانی ئۆتۆمبێلێکی په‌که‌که‌ی کرد و به‌هۆیه‌وه‌ پێنج سه‌رنشینی کوژران.

لەو ڕووداوەدا مووشه‌کێکىش  به‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌کى گوندى سه‌فره‌ که‌وتووه‌و زیانی پێ گەیاندووە. ھەروە به‌هۆى بۆردوومانه‌که‌وه‌ زیانى داریی زۆر به‌ر چه‌ند ماڵێکى گونده‌که‌ش که‌وتووه‌ .

ئه‌مه‌ له‌کاتێکدایه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ڕوونکردنەوەیەک دا رایگەیاند: ھێرشەکە لەئەنجامی لێکۆڵینەوەی وردی دەزگای میت و هەواڵگریی تورکیا و بەهاوکاریی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا ئەنجام دراوە.

لەماوەی رابردووشدا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا لەشاخی گۆیژەی شاری سلێمانی دوو گەریلای پەکەکەیان کردە ئامانج و کوشتنیان.