May 28, 2020 17:27 Asia/Tehran
  • مامۆستا و فەرمانبەرانی هەڵەبجە ڕۆژی ھەینی خۆپیشاندان دەکەن

جەماوەری ھەڵەبجە بۆ پاڵپشتی لە مامۆستاکانی دهۆک و بە تایبەت فەرمانبەرە ڕاپێچ کراوەکان رۆژی هەینی خۆپیشاندانێک ساز دەکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕەکانی ھەرێمی کوردستان، لە رۆژی ١٥ ئەم مانگە زایینییە هێزە ئەمنیەکانی دهۆک  ھەستان بە گرتنی «بەدەل بەروار» کە داوای ئەنجامدانی خۆپیشاندانی کردبوو دژی دواخستنی دابەشکردنی مووچە و خراپیی گوزەرانی مامۆستا و فەرمانبەران. 

وەک باسی دەکرێت «بەدەل بەرواری » ھەتا ئێستاش دەسبەسەرەو ئازاد نەکراوە، ئەمەش قەیرانی ناڕەزامەندی دەربڕینەکانی کردووە بە دوو ھێندە و لە ئێستادا ئاڵۆزی تەنانەت سنوری پارێزگای دھۆکیشی بەزاندووەو ناوچەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستانیشی گرتووەتەوە .

لە تازەترین ھەنگاودا جەماوەری شاری ھەڵەبجەش ھاوەدنگی خۆیانیان دەربڕیوەو بڕیا وایە سبەینێ ھەینی خۆپیشاندانێک بۆ پاڵپشتی کردن لە مامۆستایان و فەرمانبەری دھۆک و بەتایبەت بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بە گیرانی «بەدەل بەرواری» وەڕێ بخەن. لە بانگەوازێک دا رێکخەرانی خۆپیشاندانەکە نوسیویانە، داوا لە هاوڵاتیان و فەرمانبەران ومامۆستایان و سەرجەم چین و توێژەکانی پارێزگای هەڵەبجە دەکەین بۆ ئیدانەکردن و شەرمەزارکردنی رفاندن و زیندانیکردنی مامۆستا (بەدەل بەروواری ) و هاورێکانی هەروەها بەردەوامی زۆڵم و ستەم و خواردنی موچەوقوتی هاڵاتیانی ھەرێمی کوردستان گردبوونەوەیەک ئەنجام بدەن.

جەماوەری ھەڵەبجە لە کاتێکدا لە پارێزگاکەی خۆیاندا خۆپیشاندانی پاڵپشتی کردن لە مامۆستایانی دھۆک بەڕێوە دەبەن کە وەزاترەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان بە بیانووی تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا ھاتوچۆی نێوان پارێزگاکانی ھەرێمی قەدەغە کردووە.

جێگای ئاماژەیە کۆمەڵێک لە سیاسەتڤانانی ناڕازیی ھەرێمیش لەو باوەڕەدان کە ئەوبڕیارەی وەزارەتی ناوحۆی ھەرێم لەمەڕ قەدەغە کردنی ھاتوچۆ بۆ ڕێگرتن لە تەشەنای گردبوونەوەو خۆپیشاندانە لە پارێزگایەکەوە بۆ پارێزگایەکی دیکە نەک تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا.

سەرپەیڤ