به‌رپرسێکی ئه‌مریکی: حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان مایه‌پووچ بووه و بەرەوڕووی کێشه‌ی سیاسی گه‌وره بووه‌ته‌وه.
باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریکا له سوریا و جه‌زائیر ڕایگه‌یاندووە: حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان مایه‌پووچ بووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ماپەڕی شارپرێس، «ڕۆبێرت فۆرد» باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریکا له‌سوریا و جه‌زائیر له‌وتارێکدا باسی ئەوەی کردووە کە، ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا ساڵانێکه دانی به‌خۆیدا گرتووه‌و سزای عێراقی نه‌داوه، ئه‌وا له‌حاڵه‌تی سزادانی عێراقدا حکومه‌ته‌که‌ی مسته‌فا کازمی توانای پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی نابێت، خۆپیشاندانی گه‌وره له‌عێراق دروست ده‌بێت و حکومه‌ته‌که‌ی کازمی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
«ڕۆبێرت فۆرد» لە بارەی دۆخی ئابووریی ھەرێمی کوردستانیشەوە وتوویەتی: لەوانەیە ئەمریکا پێی وا بێ بوونی بنکه سه‌ربازییه‌کانی له‌هه‌رێم بژارده‌یه‌کی باشه، بەڵام ڕاستییەکەی ئەوەیە کە لە ئێستادا واشێنگتۆن سه‌رنجی ئه‌وه‌ی داوه که حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان مایه‌پووچ بووه و ڕوبه‌ڕوی کێشه‌گه‌لی گه‌وره و مه‌ترسیداری سیاسییه.
باڵیۆزەکەی پێشووی ئه‌مریکا له‌سوریاو جه‌زائیر لە بارەی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و ئەمریکاش وتوویەتی: کوردەکانی عێراق خاڵی لاوازیان زۆرەو ھەر بە نمونە ساڵی ٢٠١٧ به‌غدا توانی کۆنتڕۆڵی ئاسمانیی هه‌ولێر بە دەستەوە بگرێت.
ناوبراو جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، پێویست ناکات ئه‌مریکا بیر له کردنه‌وه‌ی بنکه‌ی سه‌ربازیی له هه‌ولێر بکاته‌وه و هه‌ڕه‌شه له به‌غدا بکات، به‌ڵکو ده‌بێت که‌ناڵی په‌یوه‌ندی کردن له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ هێورکردنه‌وه‌ی گرژییه‌کان دروست بکات.