کوژرانی دوو کەسی مەدەنی لە ئەنجامی بۆردومانی تورکیا
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە دوو هاووڵاتی مەدەنی لە دهۆک کوژران .
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیاوە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بۆ سەر ناوچەکانی کۆمەڵگای ( هێتوتێ)ی سەر بەشاری ئامێدی، دوو هاوڵاتی مەدەنی کە باوک و کورێکن کوژران .
سامی ئوشانه، بەڕێوەبەری ناحیەی دێرەلووک بەماڵپەڕەکانی نزیک پارتی راگەیاندووە" فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا پشت چیای (هنداڤی)یان لە کۆمەڵگەی هێتوتێ بۆردومان کردووە و لە ئەنجامدا دوو کەس گیانیان لەدەست داوە کە باوک و کوڕن".
بەڕێوەبەری ناحیەی دێرەلووک ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئەو کەسانە بە مەبەستی کارکردن لە ڕەز و باخی خۆیان، چوونەتە سنوورەکەو دەڵێت ”باوکەکە ناوی سەید جەلال نێروەییە و تەمەنی ٦٠ ساڵە، کوڕەکەشی ناوی ئەحمەدە و تەمەنی ٣٠ ساڵە.
بۆرومانەکانی تورکیا لە رۆژانی رابردوودا لە هەرێمی کوردستنان زیادی کردووە و جیا لە کوژران و بیرنداربوونی کەسانی مەدەنی ، زیانێکی زۆریش دەگەیەنێ بە پوش و پاوان و ژێرخانەکانی ناوچەکە .
تورکیا بە بیانووی ئامادەبوونی ئەندامانی پەکەکە ئەم دەسدرێژیانە دەکا و زۆر جار خەڵکی ئاسایی دەبنە قوربانیی پەلامارەکان .