ئەمساڵ یادی دامەزرانی یەکیەتی نیشتمانیی ئاھەنگی بۆ سازنادرێ
بە هۆی مەترسیی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ڕایدەگەیەنێت بۆ یادای دامەزراندنەکەیان هیچ جۆرە ئاهەنگێکی جەماوەری ناگێڕن.
سبەی دووشەممە، ١ی ٦ی ٢٠٢٠ یادی ٤٥ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتییە.
ئارێز ئەبدوڵڵا، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی ڕایگەیاند: ئەمساڵ بە هۆی مەترسیی زیاتری بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە هیچ ئاهەنگ و یادکردنەوەیەک ئەنجام نادەین کە قەرەباڵغی و بەریەککەوتن دروست بکات.
وتیشی: "داوامان لە کادر و لایەنگرانمان کردووە بە بڵاوکردنەوەی پۆستەر و دروشمەکان یادی ئەو ڕۆژە بکەنەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ڕاگەیاندنەکاندا.
بهبۆنهی 45 ههمین ساڵیادی دامهزراندنی یهکێتیی نیشتمانیی کوردستان، د. بهرههم ساڵح سهرۆک کۆماری عیراق بروسکهیهکی پیرۆزبایی ئاڕاستهکرد و تێدا ئاماژهی به ڕۆڵی یهکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد .
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقیش لە بروسکەیەکدا پیرۆزبایی ئەم یادەی لە یەکیەتی نیشتمانیی کرد .
سبەی دوو شەممە ١ی حوزەیران یادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە، یادی ئەمساڵیان دوای کۆنگرەی ئەو حیزبە دێت کە سەرکردایەتیەکی نوێی هەڵبژاردووەو، سیستەمی سەرکردایەتیەکەشی لە سکرتێری گشتی یەوە گۆڕیوە بۆ سیستەمی هاوسەرۆکایەتی و، ئەو حیزبە ئێستا لەلایەن کوڕە گەورەی تاڵەبانی بافڵ و ئامۆزاکەی لاهور جەنگیەوە سەرۆکایەتی دەکرێت.