هەولێر، لە ٤ شوێن ئاگر کەوتەوە
حوزهیران 02, 2020 19:32 Asia/Tehran
چوار ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە سنووری پارێزگای هەولێر ڕوویانداو لە ئەنجامدا دەیان دۆنم دەغڵودانی جوتیاران سوتا.
لە سنووی پارێزگای هەولێر چوار ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لەناو کێڵگەی جوتیاراندا ڕوویداوە.
سهرکهوت کاڕهش وتهبێژی بهرگریی شارستانی ههولێر به ڕایگهیاندووە: دوای نیوهڕۆی دوینی چوار ڕووداوی ئاگرکهوتنهوه له دهوربهری شاری ههولێر ڕوویاندا، کە یەکێیکیان لە ڕێگای موسڵ بووە و پوش و پهلاش له ناو بهنزینخانهیهک سوتاوە، دوو ڕووداویشیان لە شارەدێکانی کەڵەکچین و دیبهگه بووە، ڕووداوێکیش لە کەسنەزان بووە، سەرجەمیان لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە کۆنتڕۆڵ کراون.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئاگرەکان زیانی گیانییان نەبووە، بەڵام زیانی ماددییان هەبووەو بەهۆیانەوە دەیان دۆنم دەغڵودانی جوتیاران سوتاوە.