حوزه‌یران 02, 2020 23:18 Asia/Tehran
  • ڕەوشتی سلێمانی شڵەژاوە

خۆپیشاندان لە شاری سلێمانیی ھەرێمی کوردستان بەردەوامەو هێزە ئەمنییەکان بۆ بڵاوەپێکردنى خۆپیشاندەران گازى فرمێسک ھێن بەکار دێنن.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان لە شەوى رابردووەوە لە چەندین شاری ھەرێم لەوانە شارەکانى سلێمانی ، دەربەندیخان و رانیەو قەڵادزێ لە دژى بریارەکەى وەزارەتى ناوخۆ بۆ راگەیاندنى قەدەغەى هاتووچۆ خۆپیشاندان دەستى پێکراوە.

وەک باسی دەکرێت لە ئێستادا هێزەکانی ئاسایشتی ھەرێم دەیانەوێ بە زۆر بڵاوە بە خۆپیشاندانەکەى هاوڵاتیان و کاسبکاران بکەن کە ئەمڕۆ لەدژى قەدەغەکردنى ھاتوچۆ دەستی پێکرد.

ئاماژە بەوەش دەکرێت کە، هێزەکانی ئاسایشت بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران گازى فرمێسک ھێن بەکاردێنن و ژمارەیەک لە خۆپیشاندەرانیش قۆڵبەست کراون.

بیانووی ھێزەکانی ئاسایشت بۆ بڵاوەپێکردنى خۆپیشاندەران پێشگرتن بە تەشەنای  ڤایرۆسى کۆرۆنایەو ئەمەش لە کاتێکدایە کە کۆمەڵێک لە کەسایەتییە سیاسییەکان لەو باوەڕەدان کە قەدەغەی ھاتوچۆ زیاتر شێوازی ئاسایشتی ھەیەو جکومەتی ھەرێم  پەرۆشی توند بوونەوەی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕینی خەڵکە لە بەر ڕەوشتی نالەباری گوزەرانیان نەک تەشەنە سەندنی نەخۆشیی کۆرۆنا.