حوزه‌یران 03, 2020 12:34 Asia/Tehran
  • قوباد تاڵەبانی لیژنەیەکی لەسەر تەقەکردن بەسەر خۆپیشاندەران پێکهێنا

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لەسەر ڕووداوەکانی ئەمڕۆی ناو خۆپیشاندانەکانی پارێزگای سلێمانی پێکهێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی وێستگەنیوزجێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان قوباد جەلال تاڵەبانی لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە تەقەکردنی ھێزەکانی ئاسایشت بە سەر جەماوەری خۆپیشاندەر کە لەم دواییەدا بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە باری گوزەرانیان لە شارەکانی ھەرێمی کوردستان دەستیان دابووە گردبوونەوەو خۆپیشاندان لێژنەیەکی بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە پێکھێنا

وەک باسی دەکرێ لێژنەکە بڕیارە لە بارەی پێشێلکاریی بەرامبەر بە ڕۆژنامەنوسانیش بکۆڵێتەوە.

بە قسەی ئەم سەرچاوەیە، قوباد تاڵەبانی داوای کردووە ئەو لیژنەیە کاربکەن بۆ ڕاگرتنی هەموو توندوتیژییەک دژ بە خۆپیشاندەرو ڕۆژنامەنوسان و جەختی لەوەش کردووەتەوە کە ئەم دیاردەیە دەبێت بوەستێنرێت و سزای ئەو کەسانەش بدرێت کە هەڵدەستن بە وەھا کارێکەوە.

جێگای ئاماژەیە لە شەوانى رابردوودا لە چەندین شاری ھەرێم لەوانە شارەکانى سلێمانی ، دەربەندیخان و رانیەو قەڵادزێ لە دژى بریارەکەى وەزارەتى ناوخۆ بۆ راگەیاندنى قەدەغەى هاتووچۆ خۆپیشاندان دەستی پێ کرا. ئەم خۆپیشاندانانە سەرەتا لە لایەن کاسبکارو ئوکاندارانەوە بوو کە بڕیاری قەدەغەی ھاتوچۆ ئیش و کاری لێ تێک دابوون ، کەچی دواتر خەڵکی ئاسایشی کە باری خراپی گوزەران لە سەریان کەڵەکە ببوو، تێوەگلاندو ھێزەکانی ئاسایشتیش بۆ بڵاوە پێکردنیان دەستیان کرد بە تەقەکردن و بەکارھێنانی گازی فرمێسک ھێن کە ئەمەش ڕەوشتەکەی توندوتیژ تر کردەوە.

سەرپەیڤ