ته‌مووز 09, 2020 11:20 Asia/Tehran
  • سوپاسالاری هێزی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان: سنوور تەنیا بە پاسەوانی سنوور کۆنترۆڵ ناکرێت دەبێت هێزی پێشمەرگەیش هاوکارییان بکات

جەمال ئیمنێکی سوپاسالاری هێزی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان، وێڕای ئاماژە کردن بەوەی کە بەشێک لە هێزەکانی پێشمەرگە و زێرەڤانی، کە پێشتر بەهۆی شەڕی داعش لەسەر سنوورەکانەوە گوێزرا بوونەوە بۆ شەڕگەکان لە ئێستادا گەڕێندراونەتەوە شوێنەکانی پێشتریان، جەختی کردووە: لەم ھەل و مەرجەی ئێستادا سنوورەکان تەنیا بە پاسەوانی سنوور کۆنترۆڵ ناکرێت و دەبێت هێزی پێشمەرگەیش هاوکارییان بکات.

بە پێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی خەندان،سوپاسالاری هێزی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان«جەمال ئیمنێکی» جەختی لەوە کردووەتەوە کە: پێش شەڕی داعش لەهەموو سنوورەکانی هەرێمی کوردستان هێزی پێشمەرگە و پاسەوانی سنوور هەبوو، بەڵام لەکاتی شەڕی داعشدا، هێزەکانی زێرەڤانی و پێشمەرگە گوێزرانەوە بۆ ناوچەی شەڕەکان و زۆربەی ناوچە سنوورییەکان چۆڵکران، ئێستایش، کە شەڕ نەماوە دەرفەت هەیە بۆ دووبارە گەڕانەوەی هێزەکانمان بۆ سنوورەکان و دیارە ئەمەش بابەتێکی تازە نییە.

سوپاسالاری هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەبارەی ئەوەش کە ئایا هیچ هەماهەنگییەک هەیە لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزی پاسەوانی سنوور وتی: لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا بۆسەر ناوچەکانی دەڤەری زاخۆ، لیژنەیەکی باڵا لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق و فەرماندەیی هێزی پاسەوانی سنوور هاتنە ناوچەکە و لە نزیکەوە ناوچەکەیان بینی و پێیان باشبوو هەماهەنگییەکی باش هەبێت لەنێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی پاسەوانی سنوور، بۆیە بەڵێ هەماهەنگیمان هەیە.

جێگای ئاماژەیە سوپا تورکیا ماوەیەکە لە ڕێگای وشکانی و ئاسمانەوەو بەردەوام خەریکی بەزاندنی سنوورەکانی عێراق بە گشتی و ھەرێمی کوردستان بە تایبەتییەوە ئەمەش گەلێک جار بەرەوڕووی ناڕەزامەندیی بەرپرسانی باڵای عێراق و ھەرێمی کوردستان بووەتەوە.

سەرپەیڤ