ته‌مووز 19, 2020 10:26 Asia/Tehran
  • بڕیاری گرتنی سۆران عومەر و کاردانەوەکان

سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان لە سەر لیستی کۆمەڵی ئیسلامیی ، نامەی دەست لەکارکێشانەوەی خۆی داوە بە سەرۆکایەتی پەرلەمان.

ئەو کە ماوەیەک لەمەوبەرپارێزبەندیەکەی لەسەر ھەڵگیرا و دواتر پێی درایەوە و دادگایەکیش لە ھەولێر بڕیاری گرتنی بۆ دەرکردووە ، لە نامەی دەست لە کارکێشانەوەی دا ، ھۆکاری ئەم بڕیارەی گەڕاندووەتەوە بۆ ئەوەی کە پەرلەمان ئەرکی خۆی لە بواری یاسادانان و چاودێریی بەسەر کردەوەی حکومەت و نوێنەرایەتی خەڵک ئەنجام نادات .

محەمەد حەکیم سکرتێری ئەنجوومەنی سیاسیی کۆمەڵی ئیسلامیی ، دەرچوونی بڕیاری گرتن بۆ سۆران عومەری وڵامێک بۆ سەرۆکی پەرلەمان و یەکیەتی نیشتمانیی و بە ئامانجی لاوازکردنی جێگە و پێگەی پەرلەمان زانی .

فراکسیۆن ئایندە لە پەرلەمانی عێراقیش وێڕای رەخنە گرتن لە بڕیاری گیرانی سۆران عومەر ، دەرچوونی ئەم بڕیارەی ئیدانە کرد و بە سزادانی سیاسی و نایاسایی ناوی برد .

ئەنستیتۆ پەی ش پەرلەمانی ھەرێمی تاوانبار کرد بەوەی کە لە جیاتی چارەسەریی کێشەی خەڵک ، خەریکی کێشەی حزبیە .

سەرپەیڤ