ئه‌یلوول 04, 2020 20:45 Asia/Tehran
  • سەفین دزەیی: ئەمە یەکەمجار نییە کە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەردانی تورکیا دەکات

سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پێوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمە یەکەمجار نییە کە سەرۆکی ھەرێم سەردانی تورکیا دەکات و شتێکی تازە نییە.

بەرپرسی فەرمانگەی پێوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئەندامی شاندی ھەرێمی کوردستان لە تورکیا ڕایگەیاندووە، سەردانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ تورکیا شتێکی تازە نییە و پێشتریش ئەو جۆرە سەردانانە کراوە. بەڵام بەھۆی گۆڕانکاری لە بارودۆخی ناوچەکە و پێشھاتە تازەکان بە پێویست زانرا ئەم سەردانە ئەنجام بگرێت. بەتایبەت لە دوای دیدارەکانی سەرۆکی ھەرێم لە بەغدا لەگەڵ  هه‌ریه‌ک له‌ سه‌رۆک کۆماری عێراق و فەره‌نسا و سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق.

سەفین دزەیی جەختی لەوەش کردەوە کە، ھەرێمی کوردستان پێگەیەکی گرنگی ھەیە لەڕووی دیپلۆماسی و ئابوورییەوە.،حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و کابینەی نۆیه‌م خوازیارن پەرە بە پێوەندییە دیپلۆماسییەکانی بدات و نوێنەرایەتی ھەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرفراوانتر لە وڵاتانی دەوروبەر و بەتایبەت وڵاتانی عەرەبی بکرێنەوە.

بەرپرسی فەرمانگەی پێوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشی داگرت: پێشتر لە دوا سەردانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئانکارا کردنەوەی نوێنەراتی حکوومەتی ھەرێم لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا باسی لێوەکرابوو و لەم سەردانەی سەرۆکی ھەرێمیش پرسەکە خرایەوە بەرباس.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى چوارەمی سپتامبەر، «نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر داوای «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆک کۆماری تورکیا گه‌یشته‌ ئه‌و وڵاته. سه‌ردانەکەی «نێچیرڤان بارزانی» بۆ تورکیا‌ دوای ‌ دیدارەکەی ڕۆژی چوارشەممەی لەگەڵ «ئێمانۆئێل مەکرۆن»ی سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە بەغداو تاوتوێ کرانی ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق ئەنجامی گرتووە.

سەرپەیڤ