ئه‌یلوول 08, 2020 15:14 Asia/Tehran
  • سەردانی شاندی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا

جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی شاندێک بۆ دیدارو دانوستان لەگەڵ کاربەدەستانی بەغدا، گەییشتە پێتەختی عێراق .

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، شاندی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی «قوباد تاڵەبانی» جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان و بە یاوەریی «دارا رەشید»وەزیری پلاندانان ،« ئومێد سەباح»  سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و «ئامانج رەحیم»  سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، گەیشتنە بەغدای پایتەختی عێراق.

ئامانج لە سەردانی شاندەکەی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا تەواوکردنی گفتوگۆ و دانوستانەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا لەسەر پرسی نەوت، بودجە و شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوە.

بڕیار بوو «ئاوات جەناب» وەزیری دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش ئەندامی شاندەکەی ھەرێم بێت، بەڵام بەھۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، نەیتوانی لەگەڵ شاندەکە بڕوات.

ھەواڵە کان دەربڕی ئەوەن کە لە ئێستادا یەکەم کۆبونەوەی شاندی باڵای حکومە‌تی ھە‌رێمی کوردستان بە‌ سە‌رۆکایە‌تی «قوباد تاڵە‌بانی» جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان  لەگەڵ شاندی باڵای حکومەتی فیدراڵ بە سەرۆکایەتی «عەلی عەلاوی»، وەزیری دارایی  و جێگری سەرۆک وەزیران بەڕێوەچووە. 

ئەمە چەندەمین جارە کە شاندی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و کەچی ھەتا ئێستا پێان نەکراوە کێشەکانی نێوان ھەولێرو بەغدا بە یەکجاری چارەسەر کەن.

سەرپەیڤ