ئه‌یلوول 09, 2020 03:01 Asia/Tehran
  • ھات و چۆ لە نێوان بەغدا و ھەرێمی کوردستان بەردەوامە

شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستانیش ئێوارەی دوێنێ گەیشتە بەغدا و ئەندامێکی شاندەکەش هۆکاری سەردانەکەیان بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنە سیاسییە عێراقییەکان لەبارەی یاسای ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی پەرلەمانی عێراق دەگەڕێنێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، «خەسرەو گۆران» بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی کە ھاوڕێی شاندەکەی ئەم لایەنەشە ڕایگەیاندووە: وەک شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان  سەردانی بەغدایان کردووە بە بەمەبەستی دانوستان لەگەل لایەنە سیاسییەکانی عێراق لەبارەی یاسای ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی پەرلەمانی عێراقەوە. 

ئەم ئەندامەی شاندەکەی پارتی لە بەغدا جەختی لەوەش کردووەتەوە کە،ئێمە وەک پارتی لە بەغدا دانوستان لەگەل ھەموو لایەنەکان دەکەین بۆ گەیشتن بە ئەنجامێک لەبارەی شێوازی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی داھاتووی عێراق.

بەوتەی «خەسەرەو گۆران» پارتی لەگەل شێوازی یەک بازنەیی دایە بۆ ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراق، چونکە فرە بازنەیی لە ناوچەکانی دیکەی عێراق کاریگەری لەسەر دەنگی کورد دەبێت. 

سەرپەیڤ