ئه‌یلوول 11, 2020 18:33 Asia/Tehran
  • کازمی سەردانی بوارگەی سنووریی زاخۆی ھەرێمی کوردستانی کرد

«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە لە سەردانەکەی بۆ بوارگەی سەرسنووریی «ئیبراھیم خەلیل» لە ناوچەی «زاخۆ»ی ھەرێمی کوردستان لە ڕەوتی چالاکییەکانی ئەم بوارگە سەرسنوورییە ئاگادار بووەوە.

«مستەفا کازمی» لە سەردانەکەی بۆ ئەم بوارگە سەرسنوورەی پارێزگای دھۆکی ھەرێمی کوردستان ڕەوشتی چۆنیەتیی ئاڵووێز کردنی کەل و پەلی تاوتوێ کرد.

سەرۆک وەزیرانی عێراق لەم سەردانەی دا ھەروەھا ڕەوتی چالاکی و چاودێریی گومرگ و سەرانەی لە بوارگەی سەرسنووری «ئیبراھیم خەلیل»یش لێکدایەوەو پێی داگرت: سەردانەکەی بۆ ھەرێمی کوردستان لە دچوارچێوەی ھەوڵدان بۆ یەک ھێزمەند کردنی نێوان ھەولێرو دەوڵەتی ناوەندیی بەغدا ئەنجامی گرتووە.

وتیشی:بەشێک لەم ھاوکارییە ھاوبەشانە پەیوەستە بە بوارگە سەر سنووریەکانەوە.

کارمی بە دەربڕینی ئەمەی کە لە ھەولێر کەشێکی باشم ھەست پێ کرد بۆ پەیوەندییەکان ، وتیشی: دیارە ئەمەش خزمەتکردنە بە عێراق و گەلەکەی.

ناوبراو لە سەر پێویستیی پەرە پێ دانی بوارگەی سەرسنووری «ئیبراھیم خەلیل» پێی داگرت و وتیشی: بەم زووانە لایەنەکانی ھاوپەیوەند لە ھەولێرو بەغدا دانیشتنەکانیان بۆ ڕێکخستنی زیاترو گەیبیشتن بە قۆتاغی تەبایی کە دیارە بە قازانجی تەواوی شارومەندانی عێراقیشە دەست پێ دەکەنەوە.

سەرپەیڤ