ئه‌یلوول 18, 2020 14:50 Asia/Tehran
  • ھێرشی ئاسمانیی فڕۆکەکانی تورکیا بۆ سەر ھەرێمی کوردستان

فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا جارێکی دیکە چەندین ناوچەی هەرێمی کوردستانیان بۆردومان کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، شەوی ڕابردووی پێنج شەممە لە سەر ھەینی ، فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا،جارێکی دیکە چەندین ناوچەی هەرێمی کوردستانیان بۆردومان کردەوە.

بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، لە ئەنجامی ھێرشەکانی شەوی رابردووی فرۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا  گوندەکانی «زێوکە» «سورەگڵە»ی ناحیەی ژاراوەی سنوری ئیدارەی راپەڕین و سنوری خواکورک و گوندی «بێرکمێ»ی برادۆست لە هەولێر و گوندی «کێستە»ی شارەدێی کانی ماسی لە پارێزگای دهۆک کراونەتە ئامانج .

بەهۆی ئەو بۆردومانانەی فرۆکەکانی تورکیاوە، زیانێکی زۆر بە پوش و پاوانی ناوچەکە و رەز و باخی هاوڵاتیان گەیشتوە و ترس و دڵەڕاوکێی زۆریش لای دانیشتوانی نزیک لەو ناوچانە دروست بووە.

لە ئێستاداسوپای تورکیا بە بیانووی ئەنجام دانی ئۆپراسیۆنی سەربازی دژی ھێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بەشێک لە خاکی هەرێمی کوردستانی داگیر کردووەو ھەموو جارێکیش خەڵکی بێ دەرەتانی ئەم ناوچەیە بوردومان دەکات. دەوڵەتی ناوەندیی عێراق و حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوام ئەو ھەنگاوەی تورکیایان ئیدانە کردووەو سکاڵایان بردووەتە لای کۆڕوکۆمەڵە نێونەتەوەییەکانیش. 

سەرپەیڤ