ئه‌یلوول 21, 2020 14:06 Asia/Tehran
  • فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکیان لە شەنگال تەقاندەوە

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، ئەمشەو فرۆکەیێکی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی لە نزیک پەرستگای شەرەفەدین لە شەنگال کردوەتە ئامانج.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیەندراوێکدا شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاندووە ئەمشەو لەرێگەی فرۆکەیێکی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێک کە سێ ئەندامی پەکەکەی پێبوە لە نزیک پەرستگای شەرەفەدین لە شەنگال کراوەتە ئامانج.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق هیچ زانیارییێکی دیکەی لەبارەی بۆردوومانەکەوە نەخستوەتەروو، بەڵام بەگوێرەی چەند سەرچاوەیێکی میدیایی لەپێش کردنە ئامانجی ئۆتۆمبێلەکەدا ئەندامانی پەکەکە لە ئۆتۆمبێلەکەدا نەماون.

سەرپەیڤ