ئه‌یلوول 23, 2020 04:49 Asia/Tehran
  • تازەترین هەڵوێستی پرۆفیسۆر «عەلی قەرەداغی» لەسەر ئاساییکرانەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیمارات و بەحرەین لەگەڵ ڕژێمی زایونی

ئەمینداری گشتیی یەکێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان رایگەیاند: ئەو حکومڕانانە هێز لەگەلەکانیانەوە وەردەگرن رێککەوتن لەگەڵ ئیسرائیل رەتدەکەنەوە و پرسی فەڵەستینیان بەلاوە پیرۆزە، بەڵام ،ئەوانەی لەگەڵ ئیسرائیل رێک دەکەون، دەیانەوێت تەختی دەسەڵاتیان پارێزراو بێت .

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕەکانی ھەرێمی کوردستانەوە، پرۆفیسۆر «عەلی قەرەداغی»، ئەمینداری گشتیی یەکێتی جیهانی زانایانی موسڵمان لەپەیامێکدا کە لەپەڕەی خۆی لە تویتەر بڵاویکردوەتەوە رایگەیاندووە، ئەو حکومڕانانەی هێزی خۆیان لەگەلەکانیانەوە وەردەگرن، نوێنەرایەتیی خواست و ئیرادەی گەلەکانیان دەکەن و رێککەوتن لەگەڵ ئیسرائیل رەت دەکەنەوە، چونکە  دۆزی فەڵەستین بە پیرۆز دەزانن

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو سەرکردانەی وابەستەی گەلەکانیان نین لەسەر هەمان هێڵی گەورەکانیان دەڕۆن، ئەوەش لە پێناو پاراستنی کورسیی  دەسەڵاتەکانیان.

پێشوتریش «عەلی قەرەداغی» لەپەرەی فەرمی خۆی لەتویتەر رایگەیاندبوو، “رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیمارات و بەحرەین لەگەڵ داگیرکەرانی ئیسرائیلی خیانەتێکی گەورەیە بەهەمو پێوەرەکانی ئاینی، نیشتیمانی و مرۆڤی.

سەرپەیڤ