ئه‌یلوول 28, 2020 22:16 Asia/Tehran
  • بۆردومانی گوندێکی دەڤەری بەرواری باڵا لە لایەن فڕوکەکانی تورکیاوە

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی ناوچەیەکی ئامێدیان کرد لە پارێزگای دهۆک.

بەپێی زانیارییەکانی "سپی"، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئەمڕۆ گوندی بازێی لە دەڤەری بەرواری باڵا لە سنوری قەزای ئامێدی پارێزگای دهۆک بۆردومانکرد، لە ئەنجامدا پڕۆژەی ئاوی گوندەکە بەرکەوت و چەند ماڵێک بێ ئاو بوون و دڵەڕاوکێ و ترسی زۆری لای دانیشتووانی سنوورەکە دروستکردووە. 

گوندی بازێ، دەکەوێتە ناوچەی بەرواری باڵا، لەڕووی ئیدارییەوە سەر بە شارەدێی کانی ماسی سەر بە شارۆچکەی ئامێدییە لە پارێزگای دهۆک و دانیشتوانەکەی لە موسڵمان و مەسیحی پێکدێت.

سەرپەیڤ