ھێرشی بە ڕۆکێت بۆ سەر بنکەیەکی لەشکریانی ئەمریکی لە ھەولێر
ئهیلوول 30, 2020 22:41 Asia/Tehran
سەرچاوە عێراقییەکان شەوی پێنج شەممە باسی ڕوودانی تەقینەوە لە نزیکی بنکەیەکی لەشکریانی ئەمریکییان کردووە لە ھەولێر.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، بڕێک لە سەرچاوەکان ژمارەی ئەو ڕۆکێتانەیان کە لەو بنکەیە کەوتووە سێ دانە ڕاگەیاندووە.
بە وتەی سەرچاوە عێراقییەکان، دوای داکەوتنی ڕۆکێتەکان ، کۆپتەرەکانی ئەمریکا دەستیان کردووە بە گەشت لێ دان و وەک باسی دەکرێت لە ئێستادا خەریکی گواستنەوەی بریندارەکانی ئەم ھەڵمەتەن.
ھێشتا سەرچاوە فەرمییەکانی عێراق ھێرشەکەیان پشتڕاست نەکردووەتەوە.
باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغداو بنکەکانی لەشکریانی تیرۆریستی ئەمریکی لە عێراق لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە چەندین جار کەوتوونەتە بەر ھێرشی ڕۆکێت.