تشرینی یه‌که‌م 01, 2020 02:07 Asia/Tehran
  • سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان : له‌ تێکدانی سه‌قامگیریی کوردستان نابورین

«مەسرور بارزانی» سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە ھێرشی سەر گردوپەڕی فڕۆکەخانەی ھەولێر ڕایگەیاندووە؛ له‌ تێکدانی سه‌قامگیریی کوردستان نابورین.

بە پێی ڕاپۆرتی کناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، لە بەرامبەر ئەوهێرشە مووشەکیەکەی کە شەوی پێنج شەممە کرایە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر، «مەسرور بارزانی» سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڕەشەی کرد کە: له‌وانەی کە بە نیازی تێکدانی سه‌قامگیریی ھەرێمی کوردستانن نابورن.

«مەسرور بارزانی» لە پەیامێکی ھەڕەشاوی دا کە له‌‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی توییتێر بە زمانی ئینگلیزی بڵاوی کردووەتەوە، پێی داگرتووە: حکومەتی هەرێم لێبوردە نابێت بەرامبەر هەر هەوڵێک کە بۆ تێکدانی سەقامگیریی کوردستان بدرێت و دیارە وەڵامی تووندیشی دەبێت.

 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوەش کردەوە کە، لەگەڵ «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق دواوەو باسی  گرنگایەتیی لێپرسینەوە  لەو کەسانەی کردووە کە بەرپرسی ئەو جۆرە هێرشانەن .

سەرپەیڤ