تشرینی یه‌که‌م 01, 2020 13:08 Asia/Tehran
  • سەرکردایەتیی ئۆپراسیۆنی عێراق: ھێرشی  موشەکیانەی سەر ھەولێر کاری تیرۆریستەکان بوو

سەرکردایەتیی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە ھێرشە موشەکییەکەی گردوپەڕی فڕگەی ھەولێر، ڕایگەیاند: ئەم ھێرشانە لە لایەن تاقمێکی تیرۆریستییەوە ئەنجامی گرتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ئینتێرنێتیی ئەلئەخبارییەی عێراق، سەرکردایەتیی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق جەختی لەوە کردووەتەوە کە، تاقمێکی تیرۆریستی شەوی پێنج شەممە بە چەند موشەکێکی کاتیۆشا ناوچەیەکی باکووری ڕۆژئاوای ھەولێری ناوەندی ھەرێمی کوردستانی داوەتە بەر پەلامار.

سەرکردایەتیی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق پێشی داگرتووە کە، ئەو موشەکانە لە شارستانی حەمدانیەی پارێزگای نەینەواوە بەرەو ھەولێر ھاوێژراون و دوابەدوای ئەو ھێرشانەش، فەرمانی گرتن بۆ بەرپرسی ئاسایشتی ئەو ناوچەیەی کە موشەکەکانی تیادا ھاوێژراون، دەرچووە.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە پۆلیسی ھەرێمی کوردستانیش ڕایگەیاندووە، شەوی ڕابردوو شەش موشەک داویەتی لە گردوپەڕی فڕگەی ھەولێر کە ھەڵبەچ ھیچ زیانێکی لێ نەکەوتووەتەوە.

«مەسرور بارزانی» سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستانیش لە توییتێکدا وێڕای ئیدانە کردنی ئەو ھێرشانە، داوای ھەڵس و کەوتی لێبڕاوانە لەگەڵ بکەرانی ھێرشەکەی کردووە.

سەرپەیڤ