بەشێوەی ڤیدیۆ کۆنفرانس: هەرێمی کوردستان بەشداری لە کۆبوونەوەیێکی نەتەوە یەکگرتووەکاندا دەکات
شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە کۆبوونەوەیێکی نەتەوەی یەکگرتووەکان تایبەت بە شوێنبزرکراوان دەکات.
بە پێی راپۆرتی کورد پرێس ، دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندووە: شاندێکی حکوومهتی ههرێمی کوردستان بهشداری لە کۆبوونەوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان تایبەت بە خولی 19 رێککهوتننامهی پاراستنی هەموو کەسەکان له شوێنبزرکردنی زۆره ملێ-دا دەکات، کە بەشێوەی ڤیدیۆ کۆنفرانس دەبێت و شاندەکەی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە بەشداری دەکەن.
بڕیار وابوو لە سەرەتای مانگی نیسان کۆبوونهوەکانی خولی 19 لیژنەی تایبەت بە رێککهوتننامهی پاراستنی شوێنبزرکراوان له بارهگای نهتهوهیهکگرتووهکان له "جنێڤ" به بهشداری شاندێکی حکوومهتی ههرێمی کوردستان بکرێت، بەڵام بەهۆی کۆرۆناوە کۆبوونەوەکە دواخرا و بڕیاردرا لە 5 تاوەکوو 7ی تشرینی یەکەم لە بارەگای یۆنامی لە بەغدا بکرێت.
دیندار زێباری ئاماژەی بەوەکرد، بەشداری کردنی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوی لیژنەی نووسینەوەی راپۆرتەکانی تایبەت بەو رێککەوتننامە و پەیماننامە نێودەوڵەتیانەیە کە حکوومەتی عێراق ئەندامە تێیدا، لەم کۆبوونەوانەدا حکوومەتی هەرێمی کوردستان وتاری خۆی پێشکەش دەکات بە مەبەستی خستنەڕووی پابەند بوونەکانی هەرێمی کوردستان تایبەت بەو رێککەوتننامەیە و گوتیشی: "ئامارێکی وردمان لەبارەی شوێنبزرکراوانی هەرێمی کوردستانەوە لە سەدەی رابردووەوە تاوەکوو شەڕی داعش ئامادە کردووە و بۆ جیهانی دەخەینەڕوو".