تشرینی یه‌که‌م 10, 2020 20:08 Asia/Tehran
  • ناڕەزایەتی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان

سەرەڕای بڕیاری وەزارەتی پەروەردە بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆژەی خوێندن، بەڵام لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین و کۆیە مامۆستایان بایکۆتی پڕۆسەی خوێندنیان کرد و بە بەرزکردنەوەی چەندین دروشم ڕژانە سەر شەقامەکان.

بە پێی راپۆرتی میدیاکانی هەرێم ، وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا، کە لە ئەمڕۆوە 10-10-2020 دەرگای ناوەندەکانی خوێندن بە خۆپارێزییەوە بکرێنەوە و پۆلی 1 و 2ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی لەناو پۆل وانە بخوێنن و لە 3 بۆ 9ی بنەڕەتی و 10 و 11ی ئامادەیی بە شێوەی ئەلیکترۆنی وانە بخوێنن، بەڵام لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین و کۆیە بەهۆی بایکۆتی مامۆستایانەوە دەرگای ناوەندەکانی خوێندن نەکرانەوە.بەپێی زانیارییەکان لە ئێستادا جگە لە خوێندنگەکان، دەرگای بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی داخراوە و مامۆستایان ئامادەکاری بۆ خۆپیشاندانی فراوان و سەرتاسەری دەکەن و لە گەرمیان مامۆستایان چوونە بەردەم پەروەردەی کەلار و لە هەڵەبجە مامۆستایان لە ناوەندی شار دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و لە کۆیە-ش مامۆستایان لە بەردەم پەروەردەی شارۆچکەکە دەستیان بە خۆپیشاندان و بایکۆت کرد.

 

سەرپەیڤ