تشرینی یه‌که‌م 10, 2020 23:08 Asia/Tehran
  • عەلی باپیر: ئێران وڵاتێکی کاریگەره‌ و پێویستە ڕۆڵی هەبێت لە سەقامگیریی عێراق‌ کوردستان

ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان له‌گه‌ڵ شاندێکی وەزارەتی ئیتڵاعاتی کۆماری ئێسلامیی ئێران کۆبووه‌وه‌ و رایگه‌یاند، ئێران وڵاتێکی گرنگ‌و کاریگەری ناوچەکەیە، بۆیە پێویستە ڕۆڵیشی هەبێ لە سەقامگیریی‌و پاراستنی سەروەریی خاکی عێراق‌و، عێڕاقیش ڕێز لە سنوورەکانی بگرێت‌و ڕێگانەدات خاکی عێراق‌و هەرێمی کوردستان بۆ دژایەتی هیچ دەوڵەتێکی دراوسێ بەکاربهێندرێت.

به‌گوێره‌ی بە گوێرەی  ھەواڵێکی شارپرێس ، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ عەلی باپیر لە شاری هەولێر، پێشوازیی کرد لە شاندێکی وەزارەتی ئیتڵاعاتی کۆماری ئێسلامیی ئێران بە سەرۆکایەتیی ئاغای ئەمیریی جێگری وەزیری ئیتڵاعات‌و شاندێکی یاوەریی، لە دیدارێکدا باسی پەیوەندییەکانی نێوان کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان‌و وڵاتی ئێران کرا.

عەلی باپیر ڕایگەیاند: ئێران وڵاتێکی گرنگ‌و کاریگەری ناوچەکەیە، بۆیە پێویستە ڕۆڵیشی هەبێ لە سەقامگیریی‌و پاراستنی سەروەریی خاکی عێراق‌و، عێڕاقیش ڕێز لە سنوورەکانی بگرێت‌و ڕێگانەدات خاکی عێراق‌و هەرێمی کوردستان بۆ دژایەتی هیچ دەوڵەتێکی دراوسێ بەکاربهێندرێت.

لای خۆیەوە ئەمیریی جێگری وەزیری ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاماژەی بە ڕۆڵ‌و پێگەی کۆمەڵی ئیسلامیی لە عێراق‌و ھەرێمی کوردستان کردو، ھەروەھا ئاماژەی بەوەشکرد کە وڵاتەکەی دۆستایەتیی‌و پەیوەندییەکانیشی لەگەڵ عێراق‌و هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی هاوبەش دەپارێزێت.

سەرپەیڤ