تشرینی یه‌که‌م 15, 2020 14:34 Asia/Tehran
  • ئەندامێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان: وتەکانی زێباری بۆچوونی تایبەتیی خۆیەتی ، ئێمە ھۆگری یەکگرتوویین

ئەندامێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان وتەکانی ئەم دواییەی ھۆشیار زێباری ئەندامی باڵای پارتەکەی و وەزیری پێشووتری کاروباری دەرەوەی عێراقی لە بارەی حەشدی شەعبییەوە بۆ بۆچوونی تایبەتی و تاکەکەسیی خۆی گەڕاندەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە بەغدائەلیەوم، «بنگین ڕێکانی» لەم پەیوەندییەدا لە پەڕەی تایبەتیی خۆی لە توییتێر نووسیویەتی: ھەڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لایەن سەرکردایەتیی پارتەکەو وتەبێژی فەرمی و ھەروەھا سەرۆک و وتەبێژی فراکسیۆنی پارتەکەمان لە پەرلەملان ڕادەگەیەندرێت.

«ڕێکانی» وتیشی: وتەکانی کەسایەتییەکانی دیکەی پارتی بە دڵنیاییەوە بۆچوونی تاکەکەسیی خۆیانەو ئێمە ھۆگری یەکگرتنین بۆ بەرنگار بوونەوەی گرفت و ئالێنگارییەکانی ئێستای وڵات.

جێگای ئاماژەیە ڕۆژی چوارشەممە کۆمەڵێک لە پەرلەمانتاران لە کاتی کۆبوونەوەدا بەر ھەڵوێستە نەرێنیەکانی لە ھەمبەر ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی ھێرشیان کردە سەر ھۆشیار زێباری.

سەرپەیڤ