تشرینی یه‌که‌م 17, 2020 12:21 Asia/Tehran
  • یەکەم کاردانەوەی پارتی بە پەلاماری سەر نوسینگەکەی لە بەغدا

نەواشوان تەها بەرپرسی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری بەغدا دەڵێت، بەهۆی دابیننەکردنی پاراستن بۆ بارەگاکەیان سکاڵا لەسەر حکومەتی عێراق تۆمار دەکەن.

 

ئەمڕۆ شەممە 17ی تشرینی یەکەمی 2020 هەندێ كەس هەڵیانکوتایە سەر بارەگای پارتی لە شاری بەغدا و ئاگریان تێبەردا و ئاڵای هەرێمی کوردستان و پارتیشیان سوتاند.

سەبارەت بە روداوەکە شوان تەها بە ماڵپەڕی شەفەق نیوزی وتووە، سکاڵا لەسەر حکومەتی عێراق تۆمار دەکەن، بەهۆی ئەوەی پاراستنی بۆ بارەگای پارتی لە بەغدا دابین نەکردوە.

 بەرپرسی لقی پێنجی پارتی لە بەغدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، ئەو بابەتە بۆ هێزە ئەمنیەکان جێدەهێڵین بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە لەبارەوە بکەن، هەرچی سەبارەتە بە زیانەکان وتی "تەنها زیانی ماددی هەبوە و هیچ کەس ئازاری پێنەگەیشتووە".

چەند رۆژ لەمەوبەر هۆشیار زێباری لە ئەندامانی سەركردایەتی پارتی دیموكرات لێدوانێكی لە دژی هێزەكانی حەشدی شەعبی هەبوو كە كاردانەوەی لێكەوتەوە و لە لایەن هەندێ كەس و پارت و لایەنی عێراقی ئیدانە كرا

سەرپەیڤ