تشرینی یه‌که‌م 19, 2020 17:16 Asia/Tehran
  • زۆرترین ژمارەی توشبوون بەکۆرۆنا لەڕۆژێکدا لەهەرێم تۆمارکرا

وەزارەتی تەندروستیی حکومه‌تى هەرێمی کوردستان ئاشکرایده‌کات، تائێستا زۆرترین ژمارەی کۆرۆنا لەهەرێم لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردودا تۆمارکراوه‌.

بە پێی راپۆرتی میدیاکانی ھەرێم ،وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە 24 کاتژمێری رابردوودا ههزار و 32 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکران و 249 تووشبووش چاکبوونەوە، 26 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە کە ژمارەی تووشبوان هه‌زار و 32 تووشبووی نوێیە، 326 هەولێر، 243 سلێمانی، 28 گەرمیان، 406 دهۆک، 29 هەڵەبجە)، چاکبوون 249 114 هەولێر، 15 سلێمانی، 29 گەرمیان، 65 دهۆک، 26 هەڵەبجە)، لەگەڵ 26 مردن 6 هەولێر، 10 سلێمانی، 3 ڕاپەڕین، 4 دهۆک، 3 ‌هەڵەبجە).

کۆی گشتی تووشبوانی کۆرۆنا گەیشتە 62 هەزار و 735 کەس، 37 هەزار و 833 تووشبوو چاکبوونەوە و 2 هەزار و 187 تووشبوش گیانیان لەدەستداوە.

سەرپەیڤ