پەیامی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ وڵاتانی تورکیا‌و یۆنان
پەیامی ھاوخەمی دەربڕینی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ ھەردووک وڵاتی بوومەلەرزە تێ کەوتووی تورکیا‌و یۆنان.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بەگێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، «مه‌سرور بارزانی» سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان په‌یامێکی له‌باره‌ی بومه‌له‌رزه‌که‌ی تورکیا و یۆنان بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند، هیوای زوو چاکبونه‌وه بۆ برینداره‌کان ده‌خوازێت.
«مه‌سرور بارزانی» له تویتێکدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی: هاوخه‌میی خۆم له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی به هۆی بومه‌له‌رزه وێرانکه‌ره‌که‌ی ئه‌مڕۆی ده‌ریای ئیژه بوونه قوربانی ده‌رده‌بڕم و هیوای زوو چاک بوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌کان ده‌خوازم، هاوسۆزم له گه‌ڵ خه‌ڵکی تورکیا و یۆنان له‌م کاته سه‌خته‌دا.
بوومەلەرزەیەکی بەگوڕ ڕۆژی ھەینی لە تورکیا‌و یۆنان ڕووی دا کە بە گشتی ١٤ کوژراو‌و ٤١٩ برینداری لێ کەوتەوە.