تشرینی دووه‌م 10, 2020 18:08 Asia/Tehran
  • جەختی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق لە سەر کشانەوەی ھێزەکانی تورکیا

ئەندامێکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق داوای تێپەڕاندنی خێرای پرۆژە یاسایەکی کرد بۆ کشانەوەی ھێزەکانی تورکیا لە خاکی عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ھەواڵدەریی «مەعلومە»، «غیاش سورچی» لە ئەندامانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق لە لێدوانێکدا باسی سیخوڕی کردنی ھێزەکانی تورکیا لەو وڵاتەی کردو وتیشی: ھیچ ڕێککەوتنێک لە نێوان عێراق و تورکیا لە بارەی بوونی لەشکریانی تورک لە خاکی ئەم وڵاتە نەکراوەو ھەر لە بەر ئەمە بوونیان لە ھەرێمی کوردستانیش دا نایاساییە.

«سورچی»، داوای تێپەڕێندرانی پرۆژە یاسایەکی کرد بۆ وەدەرنانی ھێزەکانی تورکیا ، ھاوچەشنی ئەو پرۆژەیاسایەی وا لە پەرلەمانی عێراق دا بۆ وەدەرنرانی ھێزەکانی ئەمریکا پەسەند کراوەو وتیشی: یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی عێراقیش بۆ تێپەڕاندنی وەھا پرۆژە یاسایەک ھەوڵ دەدات.

ھێزەکانی تورکیا لە مێژە بە بیانووی بەرنگار بوونەوەی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا(پەکەکە) دزەی کردووەتە نێو ناوچەکانی باکووری عێراقەوە.

سەرپەیڤ