له‌سه‌ر رێککه‌وتنه 50 ساڵییه‌که داوای بانگکردنی حکومه‌ت بۆ پەرلەمانی کوردستان ده‌کرێت
له‌یاداشتێکدا که واژۆی ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی کوردستانی له‌سه‌ره و ئاراسته‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان کراوه، داواده‌که‌ن، به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕوی ورده‌کاری و ناوه‌ڕۆکی رێککە‌وتنی 50 ساڵه‌ی هه‌رێم و تورکیا له‌سه‌ر نه‌وت، دانیشتنێکی تایبه‌ت به‌و رێککه‌وتنهکە و به‌ئاماده‌بونی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجامبدرێت.
بە پێی ھەواڵێکی وێستگەنێوز ، ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 18ی تشرینی دووه‌می 2020، له یاداشته‌که‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌دا هاتووه، دوای ئه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا له 15 ئه‌م مانگه، له‌سه‌رئه‌وه‌ی هه‌رێم رێککه‌وتنێکی 50 ساڵه‌ی بۆ فرۆشتن و هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێم له‌گه‌ڵ تورکیا واژۆکردووه، قسەی کرد ، داوا ده‌که‌ین په‌رله‌مان دانیشتنێکی تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌و رێککه‌وتنه ئه‌نجامبدات و بانگهێشتی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری حکومه‌تی هه‌رێم بکات، بۆ خستنه‌ڕوی ورده‌کاری و ناوه‌ڕۆکی ئه‌و رێکه‌وتنه بۆ په‌رله‌مان و خه‌ڵکی کوردستان.
له به‌شێکی دیکه‌ی یاداشته‌که‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه، ئامانجێکی دیکه‌ی ئه‌و رونکردنه‌وه‌یه‌ی حکومه‌ت، بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و تاوتوێکردنی ورده‌کاری گرێبه‌سته‌که و سود و زیانه‌کانی بۆ خه‌ڵکی کوردستان و کاریگه‌رییه‌کانیشی له‌سه‌ر رێککه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا ده‌بێت.