تشرینی دووه‌م 22, 2020 13:04 Asia/Tehran
  • یەکیەتی بابەتی لامەرکەزیەت دەورووژێنێتەوە

هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند، تەوەرێکی تری کۆبونەوەی رۆژی شەممەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پرسی لامەرکەزییەت بوو، کە پەیڕەوێک ئامادەکراوە و بڕیاڕوایە کۆبونەوەی لایەنە سیاسیەکان لە بارەیەوە ئەنجام بدرێت.

بە پێی ھەواڵێکی ماڵەڕی نوچە و شرۆڤەی خەندان ، لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە نوسینێکدا بڵاویکردەوە، دوێنێ لە ڕۆژی شەهیدانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی و بەندە بەڕێوەچوو.

ئاماژەی بەوەشکردوە، کۆبونەوەکە دوا گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی لە هەرێم و بەغدا تاوتوێکرد و باس لەپرسی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کرا، تەوەرێکی تری کۆبونەوەکە تاوتوێکردنی پرسی لامەرکەزییەت بوو کە پەیڕەوێک ئامادەکراوە و بڕیاڕ وایە کۆبونەوەی لایەنە سیاسیەکان لە بارەیەوە ئەنجام بدرێت. 

دوێنێ دوای تەواوبونی کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی، زیاد لەسەرچاوەیەک بۆ خەندان-یان راگەیاند، بەهۆی لێدوان و چاوپێکەوتنە رۆژنامەوانییەکان و کتێبی "لەبری بیرەوەری"، ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە کۆبونەوەکەدا بڕیاریداوە بە هەڵپەساردنی ئەندامێتی مەلا بەختیار لەئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی بۆ ماوەی سێ مانگ.

هاوکات، ئەنجومەنی سەرکردایەتی هۆشداری داوەتە تیمی یەکێتی لە حکومەت کە پێویستە لەپرسە چارەنوسازەکاندا لەچوارچێوەی بڕیار و راسپاردەی کۆبونەوەکانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتیدا مامەڵە بکەن.

سەرپەیڤ