سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان: کێشەکانمان لە گەڵ بەغدا چارەسەر دەکەین
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان جەختی کردووە لە چارەسەر کردنی کێشەکانیان لەگەڵ حکومەتی ناوەندیی بەغدا.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستانەوە، «مه‌سرور بارزانی»، سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان لە وتارێکدا لەمیانی بەشداریکردنی لە «کۆنفرانسی ئابوریی هه‌رێمی کوردستان دوای کۆرۆنا» رایگەیاند: لە هەوڵداین بۆ ئەوەى لەگەڵ عیراق بگەین بە رێککەوتن، کاردەکەین بۆ ئەوەى پشکى هەرێمی کوردستان لە بەغدا مسۆگەر بکەین.
جەختیشی کردەوە کە، هه‌رێمه‌که‌ی ئێمه ده‌یه‌وێت بگاته ئاستی خۆبژێوی و له پێنج ساڵی داهاتوودا ببێته شوێنێک هه‌نارده‌ی به‌رهه‌مه‌کانی خۆی بۆ عێراق و ناوچه‌که بکات. گه‌شه‌سه‌ندنی ژێرخانی ئابوریی هه‌رێمی کوردستان زۆر جێی بایه‌خدانه لای ئێمه و هیواش ده‌خوازین ببینه شوێنێک بۆ به‌رهه‌م هێنانی غاز، هه‌روه‌ها ببینه شوێنێک بۆ ئه‌وه‌ی لێره‌وه له هه‌رێمی کوردستانه‌وه هه‌نارده‌ی به‌رهه‌مه‌کانمان بکرێت بۆ ناوچه‌کانی دیکه".
مەسرور بارزانی هاوکات ڕاشیگەیاند: هه‌رێمی کوردستان که‌شێکی له‌باری بۆ وه‌به‌رهێنان هه‌یه و له‌ڕوی ئه‌منییه‌وه ئارامترین شوێنی عێراق و ناوچه‌که‌یه و ده‌مانه‌وێت کۆمپانیا بیانییه‌کان هانبده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی کوردستان بکه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش کارئاسانی بۆ کۆمپانیا بیانییه‌کان ده‌که‌ین".