دوکتور کەمال ئەتروشی بۆ پۆستی وەزیری سامانە سروشتیەکانی هەرێم کاندید کراوە
وته‌بێژی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به فه‌رمی رایگه‌یاند که سه‌رۆکی حکومه‌ت د.که‌مال ئه‌تروشیی بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کان کاندید کردوه.
بە پێی هەواڵی میدیاکانی هەرێمی کوردستان ، د.جوتیار عادل، وته‌بێژی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاشکرایکرد که بە مەبەستی پڕکرنەوەی پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، د.کەمال ئەتروشی بۆ ئەو پۆستە کاندید کردوە و سیڤییەکەشی ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان کراوە.
وته‌بێژی حکومه‌تی هه‌رێم هیوای خواستوه و ده‌ڵێت "ھیوادارین پەرلەمانی کوردستان ئەم بابەتە بخاتە بەرنامەی کۆبونەوەی داهاتووی خۆی و متمانەی پێ ببەخشێت."
میدیای وێستگه نیوز ئاشکرایکرد که پارتی دیموکراتی کوردستان د.کەمال ئەتروشی، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێم بۆ کاروباری وزەی بۆ پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکان کاندید کردووە و بڕیاریشە لەم هەفتەیەدا پەرلەمانی کوردستان بۆ متمانە پێدان پێی، کۆبوونەوەی نائاسایی خۆی بکات، چونکە ئێستا پەرلەمان لەپشووی یاسادانانە.
لەدروستبوونی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە تائێستا ئەو وەزارەتە تەنها یەک وەزیری گۆڕیوە ئەویش پێشتر د.ئاشتی هەورامی لەپشکی پارتی دیموکراتی کوردستان، دوای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمیش بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، ناوبراو خۆی ئەو پۆستەی بەوەکالەت بەڕێوە بردووە.