پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا بە بێ گەڕانەوە بۆ پارتەکانیان، ھاوپەیمانێتی پێک دێنن
له‌کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا پانزه ئه‌ندامی کورد له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، هاوپه‌یمانێتیه‌کیان له‌ژێر ناونیشانی «هیوای کوردستان» پێکهێنا.
بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان ، ئێوارەی ڕۆژی دوشه‌ممه، له‌کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا پانزە ئه‌ندامی کورد له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، دامەزرانی هاوپه‌یمانێتیه‌کیان له‌ژێر ناونیشانی «هیوای کوردستان» ڕاگەیاند.
ھەر لە کۆنگرە دۆزنامەوانییەکەدا «کاوه موحه‌ممه‌د» نوێنه‌ری هاوپه‌یمانێتیه‌که به‌یاننامه‌یه‌کی خوێنده‌وه و رایگه‌یاند، خراپیی بارودۆخی دارایی و سیاسی هه‌رێم و عێراق هۆکاربوون بۆئه‌وه‌ی ئێمه به‌بێ گوێدانه راوبۆچونی حزبه‌کانمان له‌ژێر چه‌تری هاوپه‌یمانیه‌تییه‌کدا پێکه‌وه کۆببینه‌وه.
«کاوه موحه‌ممه‌د» ئاماژه‌ی به په‌یامی هاوپه‌یمانیی «هیوای کوردستان» کرد و رایگه‌یاند، یه‌که‌م په‌یاممان ره‌تکردنه‌وه‌ی کارکردنی بنه‌مای حزبیانه‌یه له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی هاوڵاتیان.
ناوبراو ئەوەشی ڕوون کردەوە کە، ناسنامه‌ی کوردستانیمان و پێداگریمان له‌سه‌ر ده‌ستکه‌وته‌کان، به مانای ئه‌وه نایه‌ت کێشه‌کانی عێراق فه‌رامۆش ده‌که‌ین به‌ڵکو لە بارەی کێشه‌کانی عێراقیشەوە ھەست بە هاوبه‌شی دەکەن.
«کاوه موحه‌ممه‌د» ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، کارده‌که‌ن بۆ دامەزراندنی په‌یوه‌ندییه‌کی باش و لۆژیکانە له‌نێوان هەولێر و به‌غدا، هه‌روه‌ها کاریش دەکەن مەبەستی گێڕانه‌وه‌ی هیوا بۆ هاوڵاتیان که لە بەر خراپیی دۆخی سیاسییه‌وه لە دەستیان داوە.
ئەم پەرلەمانتارە کوردە پێی لە سەر ەوەش داگرت کە، ئێمه دوژمنایه‌تیمان له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێکدا نییه،به‌ڵام به‌هه‌موو جۆرێک له‌دژی گه‌نده‌ڵی ده‌وه‌ستینه‌وه.