کانونی دوھەم 16, 2021 07:22 Asia/Tehran
  • وەزیری نەوتی عێراق: هەرێمی کوردستان ڕۆژانە 430 هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت

وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند : حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەڕای هۆشداریی ئۆپێک بۆ کەم کردنەوە فرۆشی نەوت، لە ڕۆژدا 430 هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت.

ە  پێی ڕاپۆرتی  کوردپرێس، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند کە چالاکییە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان لە بەرژەوەندی گشتیی عێراقدا نییە و ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر نەوت پێویستی بە بڕیاری سیاسی هەیە.

ناوبراو گوتیشی : ە هەرێمی کوردستان بە پێی بڕیاری ئۆپێک و ڕێککەوتنی نێوان عێراق و ئەو ڕێکخراوە ئەبێ فرۆشی نەوتی 20 لەسەد کەم بکردایەوە، بەڵام هەرێم پێبەندی ئەو بڕیارە نەبووە و لەجیاتی ئەوەی کە بەرهەمهێنان و فرۆشی نەوتی خۆیی ڕۆژانە 80 هەزار بەرمیل کەم بکاتەوە، ئێستاکە ڕۆاژنە 430  هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت.

هەروەها جەختی کردەوە حکومەتی عێراق بە وردی ئاگادری ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم و نرخی فرۆشی و ئەوەی کە بە چ کەسانێکی دەفرۆشنە و تێچووی وەبەرهێنانی هەر بەرمیل نەوتی هەرێم 20 دۆلارە.

سەرپەیڤ