سەرۆک کۆماری ئێران لە دیداری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق
کانونی دوھەم 21, 2018 19:10 Asia/Tehran
حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە دەربڕینی ئەمەی کە، کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام لە عێراقێکی یەکپارچەو یەکگرتوو پشتیوانی دەکات، وتیشی: بەرەڤانی کردن لە سەروەری و دەستەڤاتێکی هاوبەش و چەسپاندنی سنوورەکانی ناوچەکە، ئەرکی تەواوی وڵاتان و نەتەوەکانی دانیشتووی ناوچەکەیە و گومان لەوەدا نییە کە هێزەکان و دەستەڵاتەکانی دەرەوەی ناوچەکە دڵسۆزی خەڵکی ئەم ناوچەیە نەبوونەو ناشبن.