حەسەن رۆحانی لە نوێژی هەینیی"مەککە مزگەوت"ی شاری حەیدەرئاباد
شوبات 16, 2018 18:09 Asia/Tehran
حەسەن رۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە سەردانی هیندستانی کردووە، پاش بەشداربوون لە نوێژی هەینیی"مەککە مزگەوت"ی شاری حەیدەرئاباد لە قسەگەلێکد، بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە هیچ ڕێگایەک نییە جگە لە وەحدەت و یەکڕیزیی هەموو موسڵمانانی جیهان ، وتی: کەسانی دیکە دەیانەوێ بێ ڕێزی بە موسڵمانان بکەن، بەڵام موسڵمانان بەدرێژایی مێژوو خاوەن زانست و شارستانییەت و مەزنایەتی بووەو داهاتووی جیهان هی موسڵمانانە.