تشرینی دووه‌م 19, 2020 09:47 Asia/Tehran
  • ١٢٠ ساڵ لەمەوبەر لە بارەی ئەمڕۆوە ئێمە چۆن بیرمان دەکردەوە

فیزیاناسێکی ناودار کاتی خۆی وتبووی: پێشبینی کردن دژوارە بە تایبەت کاتێک کە لە بارەی داھاتووە بێت.

ساڵی١٩٠٠،ھاوکات لەگەڵ بەرپاکرانی پیشانگایەکی جیھانیی ناودار لە پاریس، ھێندێک کارت پۆستاڵ بە بارەبووی کۆمپانیایەکی جگەرەچێکردن بڵاو بووەوەو لەنێو پاکێتی جگەرەکەدا ئاخنرا.ناوی ئەم کات پۆستاڵانەش نرا «فەرەنسا لە سەدەی ٢١ دا». وێنەی جوانیان لە سەر ئەم کارت پۆستاڵانە دانا بوو.

با ئەوەش بزانن کە «ئایزاک ئاسیمۆف» تەنیا کەسێک بوو کە کۆمەڵە تۆکمەکەی ئەو ٨٧ کات پۆستاڵە کۆنەی ھەبوو. ناوبراو لە ساڵی ١٩٨٦ کتێبێکی وێنەداری لەچاپ داو ئەم کات پۆستاڵانەی تیادا بڵاو کردنەوەو بۆ ھەر کامەشیان بابەتێکی نووسی و ستایشی شێوازی بیرکردنەوەو و وێناکردن و ئاستی  باڵای ئەو خەیاڵەی کردو ئەوەی پیشان دا کە کام بەشی ھەر کام لەو پێشبینیانە وەدی ھاتووە.

سەرپەیڤ